لە سنووری کۆیە چەند پرۆژەیەکی ھاتوچۆ جێبەجێ دەکرێن
زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند: "لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ھاتوچۆ چەند پڕۆژەیەکی ھاتوچۆ لە سنوورەکەمان جێبەجێ دەکرێن کە بریتین لە ھیڵکاریی ڕێگەی کۆیە – ھەولێر کە گرنگیی تایبەتی دەبێت، چونکە ئێستا ڕێگاکە نۆژەن کراوەتەوە و فشارێکی زۆری ھاتوچۆی لەسەرە".
گوتیشی: "ھاوکات ھەر بۆ ئەو ڕێگەیە ژمارەیەکی زۆر لە ھێماکانی ھاتوچۆ لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دادەنرێن".
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕوونیشی کردەوە: "بەدەر لەوانەش پێنج ترافیک لایت بۆ شەقامەکانی ناو شاری کۆیە و شارۆچکەکانی سنوورەکە دادەنرێن کە بەھۆیانەوە تا ڕادەیەکی باش کاری ھاتوچۆ ڕێک دەخرێت و لە کەمکردنەوەەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆدا ڕۆڵیان دەبێت".
باسنیوز
