ه‌داخه‌وه گوێبیستی مه‌رگ ناوه‌ختی هه‌ڤاڵ د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر بووین ، د.فرسه‌ت پێش ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بێت، ئه‌كادیمیه‌كی لیهاتوو و مامۆستای زانكۆ بوو، پاشانیش كه بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردنی راپۆرتی چاكسازی حكومه‌ت و حكومرانی له كوردستان كرد و زۆر به‌كارامه‌یی كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كرد و رۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌بوو له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.، دڵسۆزی و لیهاتوویی د.فرسه‌ت وایكرد هه‌ر زوو ببێته جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و ته‌واوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و ، ساده‌یی و خاكرایشی وایكردبوو كه ببێته دۆستی میدیاكاران و ته‌واوی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر .. زۆر به‌داخه‌وه له ته‌مه‌نێكی زۆر گه‌نجیدا ژیان ئاوایی لێكردین و هێشتا زوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پرۆژانه جێ به‌جێ بكات كه چه‌ندین ساڵ بوو كاری له‌سه‌ر ده‌كردن ،، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ناوی ته‌واوی ستاڤی گۆڤاری گوڵانه‌وه سه‌رخۆشی له ته‌واوی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و كوردستان و بنه‌ماڵه شۆرشگێرهكهی ده‌كه‌ین و له په‌روه‌ردگار ده‌پارێنه‌وه به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
گۆڤاری گوڵان
18ی11ی2020
گوڵان