لە سلێمانی دوو کەس به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر كران
لە راگەیاندراوێکی پۆلیسی سلێمانی هاتووە: "پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (أ، م، م) له‌دایكبوی 1991 به‌بیانووی كڕینی ئۆتۆمبێلێك له‌جۆی تۆیۆتا - پیكاب، ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بات بۆ پشكنین، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه ده‌دزێت"
ئەوەش خراوەتە روو، دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه، بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌شاری كه‌ركووك بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیر بكرێت.
هەروەها له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌دا نا كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ر به شاری هه‌ولێر شاردۆته‌وه، بۆیه به هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بگیرێت و دوای ڕێكاره یاساییه‌كان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
ڕوونیشکراوەتەوە، کە له ئێسادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە، کە له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كاتی دانانی بازگه‌ی كاتیدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاره‌وه، گومان له‌شۆفێری ئۆتۆمبێلێك له‌جۆی تۆیۆتا - لاندكرۆزه‌ر ده‌كرێت كه مه‌ی خواردبوەوه و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نه‌بێت و دزیبێتی، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار ئه‌نجامداو دانی به‌وه‌دانا كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزیوه.
جەختیشکراوەتەوە، کە توانرا خاوه‌نی ڕاسه‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌باره‌كه تۆماركرد، له ئێستاشدا تۆمه‌تبار (س، س، س) له‌دایكبووی 2000 به‌ب ڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
باسنيوز
