سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: هەرێمی كوردستان بە تەواوی پابەندی ڕێككەوتنەكانی بووە

سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: هەرێمی كوردستان بە تەواوی پابەندی ڕێككەوتنەكانی بووە
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بە تەواوی پابەندی ڕیككەوتنەكانی و یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق بووە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەند بووە بە تەواوی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، لەم چوارچێوەیەش لەگەڵ حكوومەتی عێراق ڕیككەوتووە و ”حكوومەتیش عێراقیش باش دەزانێت كە ڕێككەوتنەكە چۆنە و بۆچی لە بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لە پشكی هەرێمی كوردستان بڕیوە“.

لەبارەی ئەو هەوڵەی سەركەوت شەمسەدین، یەكێك لە پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی هەرێمی كوردستان كە رای گەیاندبوو، لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی وەك خۆی، دەچنە لای مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەوڵی بڕینی ٣٢٠ ملیار دینارەكە دەدەن. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی: ”دەڕۆنە لای کێ با بڕۆن، چیان له ‌ده‌ست دێت با بیکه‌ن، له‌م ره‌وه‌وه‌ حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ کوردستان به‌ یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراقەوە پابەند بووە، کاتێکیش نه‌وتی نه‌ناردووه‌، له ‌به‌رانبه‌ردا بودجه‌ی بڕاوە، به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئه‌گه‌ر دار کرمی لە خۆی نەبێت، ناڕزێت، بۆیە ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن، جێی نیگەرانییە بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان“.














باسنیوز



Top