ھەرێمی کوردستان .. بۆ یەکەمجار بەشی فڕۆکەوانی لە زانکۆ کرایەوە

ھەرێمی کوردستان .. بۆ یەکەمجار بەشی فڕۆکەوانی لە زانکۆ کرایەوە
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا، بۆ یەکەمجار بەشی فڕۆکەوانی لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری ھەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە کە: بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی زانکۆکەکانی ھەرێمی کوردستان، بەشی فڕۆکەوانی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری ھەولێر کرایەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، کۆمپانیای ھو‌اوی کە یەکێکە لەگەورە کۆمپانیاکانی جیھان، بیرۆکەی کردنەوەی ئەم سەنتەرەی داوە و ئامێرەکانی نیتۆڕک و کەیبڵی بۆ دابین کردووە و بڕیارە بۆ ئەمساڵ ژمارەیەک قوتابی وەربگرێت.













باسنيوز


Top