ڕاپەڕین.. کاتی دەستپێکی دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دیاری کرا
ئاراز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ھەرچەندە بەپێی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆ، دەبوو ئەو ھەفتەیە دەست بە خوێندنی قۆناغی یەکەمی زانکۆی ڕاپەڕین کرابا، بەڵام بەھۆی درێژەکێشانی کاری وەرگرتنی قوتابیان، پڕۆسەکە دواکەوت".
گوتیشی: "ئێستا کە ئامادەکاییەکان تەواو بوون و بڕیارمان داوە ڕۆژی شەممە ٢١/ ١١ /٢٠٢٠ وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی تەواوی بەشەکانی زانکۆکەمان بێت و بۆ ئەو مەبەستەشش داوا لە تەواوی قوتابیان دەکەین لە ھۆڵەکانی خوێندن ئامادە بن، چونکە دەست دەکرێت بە بە وانە خوێندن".
ئاراز ڕەمەزان باسی لەوەش کرد: "بەشە ناوخۆییەکان بۆ قوتابیان تەرخان کراوە و پێویستیشە قوتابیان لە بەشە ناوخۆییەکان و زانکۆ رەچاوی رێنوێنییە تەندروستی و خۆپارێزییەکانیش بکەن، بەتایبەت بەستنی دەمامک کە ئیجبارییە و ھیچ قوتابییەک بەبێ دەمامک ناکرێنە ھۆڵەکانی خوێندن و بە نەھاتوو ھەژمار دەکرێن".
باسنیوز
