مەسرور بارزانی: فرەڕەنگی لە ناو دڵی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کوردستاندایە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی یەکترقبوڵکردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە فرەڕەنگی لە ناو دڵی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کوردستاندایە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامەکەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی"هێزی ئێمە، وەک خەڵکی نێو یەک کۆمەڵگە، پەیوەستە بە قبوڵکردنی بڕوا و کولتوورە جیاوازەکان".
مەسرور بارزانی دەشڵێ: "هیوادارم بتوانین ئەم نەریتە گرنگە لە داهاتووش بە شێوەی ڕووبەڕوو بەردوامی پێ بدەین".
باسنيوز
