لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون
ئازاد تەها، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لەبارەی رووداوەکە راگەیاند، رووداوەکە لەسەر شەقامی تەلوە و لە نزیک گوندی چەمانێ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە.
ئۆتۆمبێلەکان بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک، "ئۆپڵی تایبەت، ئەلێنترا و بی ئێم دەبلیو" بوونە. ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گەنجە. "برینی دوو کەس لە بریندارەکانیش سەختە". بەڵام لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلێکیان "تۆیۆتا هایلوکسە"
rudaw -
