مانگی داهاتوو خوێندن لە زانكۆی كەركووك دەست پێ دەكاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020، د. ئەمیر فەخرەدین، مامۆستای زانكۆی كەركووك، ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی 6/12/2020 خوێندنی قوتابیان لە كۆلیژەكانی سەر بە زانكۆی كەركووك دەست پێ بكاتەوە، وانە پراكتیكییەكان لەناو كۆلیژەكان دەخوێندرێن و ئەو وانانەش كەوا تێۆرین، بە شێوەی ئۆنڵاین دەخوێندرێن".
گوتیشی: "دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابیان لەو رۆژەی كە ئاماژەم پێ كرد لە كەركووك و شارەكانی دیكەی عێراق بوو بە فەرمی، لەگەڵ ئەوەش لەم چەند رۆژەی داهاتوو دەوامی قوتابخانەكانی سەرەتایی و ئامادەیش دەست بە خوێندن دەكەن".
دەستپێكردنی خوێندن لە زانكۆكان لە رۆژی 6/12/2020 لای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بووەتە بڕیار.
ساڵانە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەر دەوامی زانكۆكانی عێراق دەست پێ دەكات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبسونەوەی پەتای كۆرۆناوە خوێندن لە زانكۆكان دوا دەكەوێت.
باسنیوز
