عەرەبی ھاوردە بەرۆكی جوتیارانی كورد بەرنادەن
عەرەبی هاوردە پلانی تەعریب جێبەجێدەکەن، بەبێ ترس لەنێو زەوی و زاری جووتیارانی کورد دەستیان بە درووستکردنی خانوو کردووە. زەوییەکە لە گوندی عەمشەی سنووری شاروچکەی دووبزە. لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر1500 دۆنمیان داگیرکرد و خانوویان لەسەر درووستكرد، ئێستا500 دۆنمی دیکەیان داگیرکرد. مام نادر خاوەن زەوییەکەیە و لەدوورەوە بەبێ دەسەڵات سەیری دەکات.
کازم هەمەوەندی، کوێخای گوندی عەمشەیە و هەوڵەکانی خستووهتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەو بەڵگەی خاوەندارێتی زەوییەکە و لیستی ناوی سەرجەم عەرەبە هاوردەکانیشی لایە، کە تائێستا دوو جار قەرەبوویان وەرگرتووە.
گوندی عەمشە سەر بە شاروچکەی دووبزە. بەدووری 30 کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای کەرکووك، دانیشتوانەکەی 58 خێزانن و سەرجەمیان کوردن و لەسەردەمی رژێمی پێشوو کەوتوونەتە بەر شاڵاوی تەعریب، لەدوای 16ی ئۆکتۆبەریشەوە هەمان سیاسەت لە دژیان پەیڕەو دەکرێت.
k24 -
