ناوچەیەكی شوێنەواری لە گوندێكی چۆمان دۆزرایەوە
نه‌خشه‌ی جیهانی شوێنه‌وار شوێنێكی دیكه‌ی تێدا زیادبوو، به‌ووردی هێلكاری بۆ ده‌كه‌ن، به‌نه‌رمی دوای پارچه‌ی مێژوویی و شوێنه‌واریدا ده‌گه‌ڕێن، تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوینه‌واری سۆرانه و پشكنین له‌ناوچه‌یه‌كی شوینه‌واری ده‌كه‌ن وه‌ك تۆمارێكی نوێ، گوندی "مه‌میخه‌لان"ه له‌چۆمان، له هه‌وڵیكی گوندنشینان بۆ هێنانی رێگا، له‌گه‌ڵ كاركردنیان پارچه گۆزه‌ی شكاویان به‌رچاو كەوت. خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییه چیرۆكی دۆزینه‌وه و چۆنیه‌تی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌گێڕێته‌وه. دوو گۆزه‌ی شكاو هێشتا له‌نێو خۆڵداماون، یه‌كێكی دیكه‌یان به ساخی پاراستووه و نه‌خشه‌كانی سه‌رگۆزه‌كه سه‌رنجی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی بواری شوینه‌واری راكێشاوه.
زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی پارچه و ناوچه شوینه‌واریه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه نوێیه كۆی گشتی ناوچه شوینه‌واریه تۆماركراوه‌كان له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران له قه‌زاكانی (مێرگه‌سۆر، رەواندز، چۆمان و سۆران) گه‌یشته (1003) ناوچه‌ی شوێنه‌واری و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا (3500)شوێن وه‌ك ناوچه‌ی شوێنه‌واری تۆماركراون، كه‌به‌شێكیان له‌سه‌رئاستی جیهان ناسراون.
k24 -
