سلێمانی... جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی كارەبا بارزۆریی سەر وێستگەكان كەم دەكاتەوە

سلێمانی... جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی كارەبا بارزۆریی سەر وێستگەكان كەم دەكاتەوە
لە سلێمانی بە بڕی زیاتر لە 5 ملیار دینار پرۆژەیه‌كى كارەبا جێبەجێ دەكرێت، كە بە هۆیەوە توانای دابەشكردنی كارەبا بەرز دەكرێتەوە و بارزۆریی سەر فیدەرەكان كەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/11/2020، بەرێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، به ‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى توناى دابه‌شكردنى كاره‌باى و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرىی سه‌ر فیده‌ره‌كان، بە ‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى (8%) كاره‌با و بەبڕی (5.082.185.850) پێنج ملیار و هه‌شتاودوو ملیۆن و سه‌د هه‌شتاوپێینج هه‌زار دینار پرۆژەی كارەبا جێبەجێدەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، كە پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دانان و كڕینى 3 ویستگه‌ى مۆبایلى 25MVA/132/11 KVA بۆ سلێیمانى و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌ید سادق.

ئەو پڕۆژەیە لە لایەن كۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەكرێ و بڕیاره‌ لە ماوەی (400) رۆژدا تەواو بێت.












باسنيوز


Top