لە چەمچەماڵ بەهۆی سووتانی تانكەرێكی سووتەمەنی شۆفیرێک گیانی لەدەست دا

لە چەمچەماڵ بەهۆی سووتانی تانكەرێكی سووتەمەنی شۆفیرێک گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەکشەممە لە چەمچەماڵ وەڕگەرانی تانكەرێكی سووتەمەنی بووەتە هۆی گانلەدەستدانی شۆفیرەكەی و بەم بۆنەوە ڕێگەی چەمچەماڵ بۆ كەركووك داخراوە.

شێرزاد محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ، رايگەیاند: "پێشنیوەڕی ئەمڕۆ یەكشەممە 15/11/2020 وەرگەڕان و سووتانی تانكەرێكی سووتەمەنی لە نزیک بانی مەقان لەسەر ڕێگەی قەزای چەمچەماڵ بۆ كەركوك، بووەتە هۆی گیانلەدەستدا شۆفیری تانکەرەکە و رێگاکەش بەتەواوی داخراوە."

گوتیشی: "ئێستا گرفتی هاتوچۆ بۆ شۆفیران دروست بووە و ناتوانن هاتوچۆ بكەن، بەڵام هەوڵ دەدەین رێگاكە بكەینەوە."

راشی گەیاند: "هۆكاری سووتانی تانکەرەکە وەرگەڕان بووە کە هاوکات بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەش."












باسنيوز



Top