نێچیرڤان بارزانی: سڵاو لە سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "236ـەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، سڵاو لە سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان."
رۆژی 2020/11/14 بە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دادەنرێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەو یادە لە هەموو لایەک پیرۆز دهکهم و ههر سهرفراز بێت سلێمانی."
شاری سلێمانی بە پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراوە. 14ی تشرینی دووەمی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە بونیات نراوە و بە ناوی "سلێمان پاشا"ی باوکیەوە ناوی ناوە.
rudaw -
