بەڵێن عەبدوڵا: یاساكەی پەرلەمانی عێراق و تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتییەكەش بۆ بەئامانجگرتنی خەڵكی كوردستانن

بەڵێن عەبدوڵا: یاساكەی پەرلەمانی عێراق و تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتییەكەش بۆ بەئامانجگرتنی خەڵكی كوردستانن
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رای گەیاند، ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی عێراق دەركراوە، لەگەڵ تەقاندنەوەی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی كوردستان كە كۆتایی مانگی رابردوو لە لایەن چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەنجام درا، بە مەبەستی بەئامانجگرتنی خەڵكی كوردستانن.

بەڵێن عەبدوڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند، دەمێكە بەشێكی زۆر لە پەرلەمانتارە شیعە و سوننەكانی عێراق ڕەچاوی بنەماكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان ناكەن و هەوڵی تێكدانی دەدەن، لە كاتێكدا دەوڵەتی عێراقی نوێ لەسەر ئەم بنەمایانە دامەزراوە و پەیڕەوكردنی بنەمای زۆرینە و كەمینە لە كۆتاییدا بە زیانی كوردستان دەشكێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوەی لە تێپەڕاندنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق كرا، هەوڵێكە تاوەكوو لەم ڕێگەیەوە ئیرادەی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان لاواز بكەن.

سكرتێری حزبی سۆسیالیست داوای لە سەرجەم لایەنەكانی كوردستان كرد، یەكگرتوو بن و سنوورێك بۆ ئەم كارانە دابنێن، چونكە ”ئەمە مەترسییە بۆ سەر هەرێمی كوردستان و دەیانەوێت لە ڕێگەی پێشێلكردنی دەستوور و وێرانكردنی ئەو بنەمایانەی كە عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە، قەوارەی هەرێمی كوردستان لاواز بكەن“. گوتیشی: ”باشترین ڕێگە ئەوەیە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان بە وردی بیر لەم بابەتە و لێكەوتەكانی بكەنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر“.

شۆڤێنییەكانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠ لە كاتێكدا ٣٢٠ ملیاری تایبەت بە بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان بڕی كە لە ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٠دا چەكدارانی پەكەكە بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی كوردستانیان بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا تەقاندەوە و لە ئەنجامیشدا دەوروبەری ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیانیان بە هەرێمی كوردستان گەیاند كە ئەو داهاتە بۆ مووچەی فەرمانبەران بەكار دەهێندرا.

لەمبارەیەشەوە بڵند عەبدوڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گوتی: ”ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان خراپ بوو، لێدان بوو له‌ قووتی خه‌ڵكی كوردستان، ئەم ڕووداوە لەگەڵ بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق، بۆ به‌ ئامانجگرتنی خه‌ڵكی كوردستانه‌“.









باسنیوز


Top