پەرلەمانتارێک: چەند پەرلەمانتارێك ده‌یانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بچێته ژێر بارى پیلانى شۆڤینییه‌كانى عێراق
ئەمڕۆ شەممە 14/11/2020، جوان یوونس رۆژبەیانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا گرت و ئاماژەی بەوە كرد ئەو پەرلەمانتارانە هه‌میشه لە بەغدا دژى داخوازییه‌كانى گه‌لى كورد كاریان كردووە و هەوڵی بڕینی قووتی خەڵكیان داوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور گفتۆگۆى له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه و هه‌میشه پێشنیازی گەڕانەوەی بۆ ده‌ستوور كردووە، بەڵام ئه‌وان ده‌ستووریان وه‌لا ناوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بشكێنن و بكه‌وێته ژێر بارى عێراق.
ڕۆژبەیانی ئاماژەی بەوەش كرد، كە كابینه‌ى نۆیه‌م هەر له سه‌ره‌تاى دهستبهكاربوونیەوە ئه‌و سه‌ردانانه‌ى كه پێوست بوو بۆ به‌غدا بكرێن ئەنجام دراون، "ئه‌وه ئه‌وانن بە ڕێككه‌وتنه ژێربەژێرهژێرهكانیان ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ناشیرین پیشان بدەن.
ئەو پەرلەمانتارە لە بارەی ڕەوشی ئێستەی كوردستان و بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندراوێكی لەو شێوەیە لە لایەن هەندێ پەرلەمانتارەوە، ئەوەی گوت "له كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكى ناهه‌مواردایه و شاییستەی دارایی ڕاگیراوە، كه‌چى ئه‌وان سەرەڕای ئه‌م دۆخه‌ش هێشتا دژایه‌تى كورد ده‌كه‌ن و ڕاگه‌یاندراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ى بەوه‌ش دا، ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌منتارانه ده‌یكه‌ن، به‌شێكه له پیلانگێڕى و ده‌یانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بچێته ژێر بارى پیلانى شۆڤینییه‌كانى عێراق و یاسایه‌ك قبووڵ بكات، كه به‌بێ ڕێزگرتن له ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌ركراوه.
باس‌نیوز
