له‌ هه‌رێمى كوردستان 573 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 573 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 573 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/11/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 573 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 27 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٦٢)
١. پشکنین: (٤٨٤١ پشکنینی نوێ)
• (١٤٩٧) هەولێر
• (٦١٤) سلێمانی
• (٢٥١٦) دهۆك
• (٣٥) هەڵەبجە
• (١٤٤) گەرمیان
• (٣٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٧٣ تووشبووی نوێ)
• (١٦١) هەولێر
• (١٠٢) سلێمانی
• (٢٦٠) دهۆك
• (١٤) هەڵەبجە
• (٣٠) گەرمیان
• (٦) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٩٨ چاکبوون)
• (١٠٩) هەولێر
• (٧) سلێمانی
• (٢٤١) دهۆك
• (١٨) هەڵەبجە
• (٢٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٧ مردن)
• (٧) هەولێر
• (٥) سلێمانی
• (٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٦) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٧٣٣٤٢٧ (٢٦٠٥٩٩ هەولێر، ١٦٧٩٩١ سلێمانی، ٢٩٨٤٤٩ دهۆك، ٦٣٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٨٩٠٢٩ (٣٢٥٢٨ هەولێر، ٢٥٦٨١ سلێمانی، ٢٧٩٦٦ دهۆك، ٢٨٥٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٤٨٥٦ (١٩٤٦٨ هەولێر، ١٨٥٥٨ سلێمانی، ١٤٢١٩ دهۆك، ٢٦١١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣١٣٥٨ (١٢٢٨٠ هەولێر، ٥٧٥٨ سلێمانی، ١٣١٨٩ دهۆك، ١٣١ هەڵەبجە)
مردن ٢٨١٥ (٧٨٠ هەولێر، ١٣٦٥ سلێمانی، ٥٥٨ دهۆك، ١١٢ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٤ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠












باسنيوز



Top