له‌ سۆران دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی تەندروستی بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات

له‌ سۆران دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی تەندروستی بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات
نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سۆران دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی تەندروستی بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات.

نێچیرڤان عەبدولواحید، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران، ڕايگه‌یاند: "له‌ درێژەی ئەو هەڵمەتەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر ئاستی عێراق دەستی پێكردووە، بەنیازین كاتژمێر 10 و 30 خوله‌كى سبەی یەكشەممە 15/11/2020، لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاریی قایمقامیەتی سۆران، پاکێجی تەندروستی بەسەر دانیشتوانى سۆران دابەش بكەین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، هەڵمەتەكە لەناو سەنتەری بازاڕی شاری سۆرانەوە دەست پێدەكات و خۆی دەبینێتەوە لە ماسك و ماددەی پاككەوەره‌وه‌ و پۆستكارتێكی ڕێنوێنییە تەندروستییەكان.

نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی له‌ سۆران، باسی لەوەش كرد: "هەڵمەتی دابەشكردنەكە پێكدێت لە 30 هەزار پاكێج، كه‌ لە سۆران و ڕواندز و مێرگەسۆر و چۆمان ده‌بێت، بەڵام سبەی وەك دەستپێكی هەڵمەتەكە، له‌ سۆرانەوە دەست پێدەكەین".












باسنيوز



Top