پۆلیسى سلێمانى: شەڕەکەى شهوى ڕابردوو لەسەر فرۆشتنی دۆ بە دەنگی بەرز بووه
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا لهبارەی ڕووداوی کوژرانی دوو گەنجەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی ڕای گەیاند: "شەوی ڕابردوو 13/11/2020، لە نزیک مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک ڕووی داوە، شەڕەکە ئەوەندە گەورەش نەبووە تاوەکوو بگاتە حاڵەتی کوشتنی دوو گەنج".
گوتیشی: "شەڕەکە لەسەر فرۆشتنی دۆ بەدەنگی بەرز دەستی پێکردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس بەسەختی بریندار بوون، دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، بەھۆی سەختیی برینەکانیانەوە، گیانیان لەدەست دا".
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهوهشى خسته ڕوو: "چوار كەس بە تۆمەتی كوشتنی دوو گەنجەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بە هاوكاریی بنكەی پۆلیسی سەرا دەستگیر كراون، كە دوانیان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و دوانەكەی دیكەش كە یەكێكیان لەگەڵ كوژراوەكاندا بووە و ئەوی دیكەیان لەگەڵ بكوژەكان بووە، لەژێر لێكۆڵینەوەدان و سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر و ڕاگیراون".
باسنيوز
