باباشێخی نوێی كوردانی ئێزدی دانرا
ئەمڕۆ شەممە 14/11/2020، جەهوەر عەلی بەك، بریكاری میری كوردانی ئێزدی ئاشكرای كرد، كە ئەمڕۆ لە دهۆك، میری ئێزدییان لەگەڵ جڤاتی رۆحانی و ریشسپییانی ئێزدی، دوای گفتوگۆكردن شێخ عەلی بابا شێخ، وەك بابا شێخی ئێزدیان دانا.
دانانی بابا شێخی ئێزدییان، دوای كۆچی دوایی خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابا شێخی پێشوو بوو، كە لە 1/10/2020 و لە تەمەنی 87 ساڵاندا لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.
باسنیوز
