له هه‌ولێر دوو تۆمه‌تبار له كاتى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، توانییان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ف. م. ا) و (م. ج. م) لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گه‌ڕه‌كى (121ی گوڵان) دەستگیر بکەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لەکاتی دەستگیرکردنیان، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکەدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و بەپێی ماددەى 14ی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون".
باسنيوز
