بڕیارێكی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە

بڕیارێكی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەكی لەبارەی بڕیارێكی نوێوە سەبارەت بە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە نێوان هاووڵاتییانەوە دەركرد.

لە ئاگادارییەكەدا شۆفێران و هاووڵاتیان، کڕیار و فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل ئاگادار كراونەتەوە کە لە رۆژی 2020/11/15 بەدواوە، لە کاتی رێکخستنی فۆرمی کرین و فرۆشتن، دەبێ جگە لە کڕیار، وێنەی فرۆشیاریش لە فۆرمەکان بدرێ، بۆیە لەو كاتە بەدواوە هەر کەسێک ئۆتۆمبێل بفرۆشێ، دەبێ وێنەیەکی مامەڵە لەگەڵ خۆی بێنێ بۆ چەسپاندنی لە کاتی دانپێدانانی فرۆشتنەکە، ئەم رێکارەش بە مەبەستی پاراستنی مافی کڕیارەکانە.













باسنيوز


Top