لە كەركووك گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 لە كەركووك گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك ڕای گەیاند، لە شاری كەركووك گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستاش هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزاندراوە.

لەمبارەوە، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/11/2020، لە گەڕەكی "غەرناتە"ی شاری كەركووك، گەنجێك بە ناوی (م. ج) بە چەكی جۆری دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

گوتیشی: "تاكوو ئێستا هۆكاری خۆكوشتنی ئەو گەنجە نەزاندراوە و هێزەكانی پۆلیسیش لەو بارەیەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".

لە ساڵی ٢٠١٧ و پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بێکاری و نائومێدییەکی زیاتر ڕووی لە هاووڵاتیانی کەرکووک کردووە، بەتایبەتی دیاردەی خۆکوشتن زۆر پەرەی سەندووە و لە بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا ٣٧٥ کەس لە عێراق بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.












باسنیوز


Top