لێژنەی زانستیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆ بوونه‌وه‌

لێژنەی زانستیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆ بوونه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لێژنەی زانستیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆ بوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئه‌مڕۆ بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی د. دلوڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی، کۆبوونەوەی لێژنەی زانستیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو سەنتەر و نەخۆشخانانه‌ى کە چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا ده‌كه‌ن، بەڕێوە چوو".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر میکانزمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی تەندروستی لە ڕووی چارەسەرییەوە، پاشان پرسی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەنێو هاووڵاتییان و توندکردنی پابەندبوونیان بە ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی و پێداچوونەوەی ئەو خزمەتگوزارییانه‌ی کە ئێستا بۆ تووشبوان پێشکەش دەکرێن، باشتر بکرێن و ئامادەکاری زیاتر بکرێت بۆ وەرزی داهاتوو، هه‌روه‌ها جەخت بکرێتە سەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتییان.













باسنيوز



Top