لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری موفتی پێنجوێنیی شاعیر لادرا
لەمبارەوە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، پەیکەری موفتی پێنجوێنیی شاعیر لەلایەن هونەرمەندی پەیكەرتاش "چێنەر نزار"وە دروست كراوە.
لە رێوڕەسمەكەدا جیا لە وتاری بنەماڵەی موفتی پێنجوێنی، هاوکات حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیر و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش وتارێکی پیشکەش کرد.
مەلا عەبدوڵڵا تووتنچی ناسراو بە موفتی پێنجوێنی (١٨٨١ - ١٩٥٢) لەدایکبووی سنووری پێنجوێن و شاعیرێکی ناسراوی کوردە، کە گەڵێک شیعری نیشتمانپەروەری و ڕێنمایی کۆمەڵایەتیی هەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە پێنجوێن هانی خەڵکی داوە بۆ ناردنی منداڵەکانیان بۆ فێرگە و بە تایبەتی کچان. ئەم دەستپێکەی لە منداڵی خۆیەوە دەست پێ کردووە.
موفتی پێنجوێنێ پێشڕەو و پێشەنگی بیرە نوێیەکانی زانستی و پەروەردەی هاوچەرخ و ڕامیاری سەردەمە.
هاوکات وشیاریی نەتەوەیی لایەنی ەبرجەستەی شیعرەکانییە و موفتی پێنجوێنی لەو شاعیرانەیە کە بزۆربەی شیعری دیوانەکەی لە خزمەتی نەتەوەکەیدا بووە، و تژین لە پەیامی کۆمەڵایەتی و ڕێنوێنی و وانەی وشیاری و ئاگایی کۆمەڵگەی ئەوکاتی کوردستان.
باسنيوز
