زیاتر لە 130 هەزار پێوەری زیرەكی کارەبا لەهەولێر بەستراون

 زیاتر لە 130 هەزار پێوەری زیرەكی کارەبا لەهەولێر بەستراون
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگەیاند، بڕیاردراوە پرۆسەی بەستنی پرۆژەی تۆڕی زیرەكی کارەبا لەسنوری پارێزگای هەولێر باشتر و خێراتر بکرێت و تائێستاش 130 هەزار پێوەری زیرەكی کارەبا لەپارێزگاکەدا بەستراون.

بڕیاردرا بەشێوەیەكی خێراترو باشتر پرۆسەكە بەڕێوەبچێت

حسێن حه‌مه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌ڕێوه‌بەرایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی 1 و 2ی کارەبای هه‌ولێریان كردوە و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پرۆسەی بەڕێوەچونی كارەكانی پرۆژەی تۆڕی زیرەك كراو بڕیاردرا بەشێوەیەكی خێراترو باشتر پرۆسەكە بەڕێوەبچێت.

130 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌ستراوه‌

ئەوەش هاتوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر ئامادەیی دابینكردنی هەمو پێداویستیەكانی دەربڕیوە، تا ئێستاش به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی داڕێژراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له‌ 130 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌ستراوه‌.









خەندان
Top