محەمەدی حاجی مەحموود: با كورد لە بەغدا بكشێتەوە

محەمەدی حاجی مەحموود: با كورد لە بەغدا بكشێتەوە


سەرۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، هەموو داهاتی كوردستان رادەستی بەغدا بكرێت، هێشتا عێراق ئامادە نییە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بۆیە داوای كشانەوەی كورد لە بەغدا دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرزی پەسەند كرد و تێیدا ڕەچاوی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای نەكرد و ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی بڕی كە بڕیاربوو حكوومەتی عێراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت.

لە بەرامبەردا محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد: “شۆڤێنییەكانی عەرەب لەناو پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەكەیان بەلاڕێدا بردووە بۆ بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان”.

جەختیشی لە قسەیەكی پێشتری كردەوە كە “ئەگەر هەموو داهات و خاك و میللەتیش رادەستی عێراق بكرێت، بەغدا ئامادە نابێت بودجە و مووچە و مافی ڕەوای گەلی كوردستان بدات، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقییەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتییەی هەیانه، هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد”.

محەمەدی حاجی مەحموود داوای كردووە، دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكان كۆببنەوە و بڕیار لەم خاڵانە بدەن:

‏ـ چیتر داوای پاره و بودجه و مووچه له عیراق نەکرێت.

‏‎۲ـ کورد له بەغدا بکشێتەوە.

۳ـ ئەو داهاتەی هەیه له کوردستاندا ڕێکی بخەن.






باسنیوز
Top