مەلا مەمدوح سەلیم مزووری کۆچی دوایی کرد

مەلا مەمدوح سەلیم مزووری کۆچی دوایی کرد
كه‌سایه‌تی ئاینی مه‌لا مه‌مدوح سه‌لیم مزووری ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی (92) ساڵیدا، كۆچی دواییكرد.

مه‌لا مه‌مدوح له‌ گوندی (ئیدلب)ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی (1928) لە دایکبووە.

كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی و شاره‌زای زانسته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بووه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ (20) ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا بووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ ماوه‌ی ژیانیدا، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می نووسراوی به‌ چاپ گه‌یشتوون، له‌وانه‌: (چل ئامۆژگاری، بنه‌ماڵه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ره‌واندز، دیوانێكی شیعری) و به‌ زمانی عه‌ره‌بیش هه‌ریه‌ك له‌ كتێبه‌كانی (تأریخ الرواندز، عجائبات الزمان)ـی به‌چاپ گه‌یشتوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌، یه‌كێتی زانایانی ئاینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا، هاتووه‌: مامۆستا کەسێکی زانا، شەرعزان، مودەریس، دیارو کاریگەر، بەهەڵوێست، کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، هەموو تەمەنی لەخزمەت فەقێیان و حوجرە بردە سەرو لەسەر دەستی ئەو کۆمەڵێک مامۆستا بڕوانامەی زانستیان وەرگرت و ئێستا لە مزگەوتەکانی کوردستان خزمەت دەکەن.
k24 -
Top