رووداوێکی هاتووچۆ لە ئامێدی؛ دوو هاوژین گیانیان لەدەستدا و چوار منداڵیان بریندارن

رووداوێکی هاتووچۆ لە ئامێدی؛ دوو هاوژین گیانیان لەدەستدا و چوار منداڵیان بریندارن
نەقیب کاوە خالد، ئەفسەری ھاتووچۆی قەزای ئامێدی راگەیاند: کاژێر 18:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەھۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی ھاونیشتیمانییەکی قەزای ئامێدی لەگەڵ پاسێکی گەشتیاران، دوو ھاوژین گیانیان لەداستدا و چوار منداڵیشیان بریندارن.

بە پێی زانیاریەکانی رووداو ئەو دوو ھاوژێنە خەڵکی گوندی سپێندارێی ناوچەی بەرێگارێن، لە قەزای ئامێدی.
rudaw -
Top