پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ سەرۆک مەسعود بارزانى
سڵاوێكی برایانەى گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و مێژوونووس و کەسایەتیى ناسراوى کوردستان مام (ساڵح مەحموود بارزانى) پورزاى جەنابتانمان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو شارەزایەکى لێهاتووى بوارى مێژووى کۆن و هۆزو تیرەکانى کوردستان و عێراق بوو، لەهەمان کاتدا کەسایەتییەکى خۆنەویست و سادەو خۆشەویست بوو لەنێو کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى جەنابتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان و تەواوى خزمانى بارزان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١١ / ١١ / ٢٠٢٠
باسنيوز
