هەولێر.. دەست بەسەر ئامێریکی بیرلێداندا گیرا
لەمبارەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، دەستیان بەسەر ئامێری بیرلێدان گرتووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکی لێدانی بیری ئاو بوون".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "هاوکات توانرا دەست بەسەر ئامێری بیرلێدانەکە و سەرجەم ئەو کەرستانەدا بگیرێت کە بۆ لێدانی بیرەکە بەکاریان دەهێنا، سەرجەم کەلوپەلەکانیش بەپێی یاسا لەناو براون".
باسنيوز
