لیژنەی پەروەردە بۆ چارەسەركردنی كێشەی قوتابیان چەند لیژنەیەك پێك دەهێنێت
گوتیشی: "لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان كێشەی قوتابیانی دەرەوەی شارەكان پێنەدانی بەشە ناوخۆییەكانن بە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان لە هەندێك لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان كە لە شارەكانی تر دەخوێنن، پێویستیان بە بەشە ناوەخۆییەکان هەیە، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە بڕیارمان داوە چەند لیژنەیەكی لاوەكی پێك بهێندرێت و سەردانی بەشێك لە زانكۆكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بكەن و لە نزیكەوە هەوڵی چارەسەرەكردنی كێشەكانی قوتابیان بدرێت".
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ڕوونیشی كردەوە: "بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتی هەردوو زانكۆی ئەهلیی "ستراتفۆرد و ئۆستراڤا" و دوای گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانیان، بڕیار درا بانگهێشتی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و نوێنەرانی هەر دوو زانكۆ بكرێت و لە نزیكەوە بەڵگە و دیكۆمێنتەكان پێشكەشی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بكرێن بۆ ئەوەی بڕیارێكی دروست لەسەر چارەنووسی ئەو قوتابیانی ئەو زانكۆیانە بدرێت".
باسنيوز
