کەشناسی رێژەی بارانبارینی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانیی ههرێمی كوردستان رایگەیاند "لە ماوەی 12 کاژێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لە سلێمانی بووە، کە 9 ملیمەتر بووە. پێشبینیش دهكرێت بارانبارین تاوەکو سبەی شەو بەردەوامبێت".
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران، هەورە برووسکەیەکی کەم لە کاتەکانى درەنگانى شەو و بەرەبەیان، لەگەڵ دروستبوونى تەمێکى سووک لە هەندێک ناوچە.
بارانى 12 کاژێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
هەولێر: 3.9 ملیمەتر
مێرگەسۆر: 7.8 ملیمەتر
چۆمان: 5.2 ملیمەتر
حاجى ئۆمەران: 4.2 ملیمەتر
شەمامک: 3.3 ملیمەتر
خەبات: 2.8 ملیمەتر
پیرمام: 2.2 ملیمەتر
سۆران: 1.8 ملیمەتر
بارزان: 1.2 ملیمەتر
سلێمانى: 9.0 ملیمەتر
هەڵشۆ: 7.0 ملیمەتر
قەڵادزە: 7.0 ملیمەتر
سمێلان: 3.8 ملیمەتر
پێنجوێن: 2.6 ملیمەتر
بازیان: 1.6 ملیمەتر
دووکان: 1.2 ملیمەتر
دەربەندیخان: 1.0 ملیمەتر
ئەوەش لەکاتێکدا لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی چەمانکێ بووە کە 12 ملیمەتر بووە، لە دێرەلووک 11.5، باعەدرێ 10، بەردەرەش 5.8، سێمێل 4.1، سەرسنک 4، دەرکار 3.5، زاوێتە 3 و باتێل 1 ملیمەتر باران باریوە.
چاوەڕوان دەکرێت، پلەی گەرمی پێشبینیکراوی 24 کاژێری داهاتوو بەم شێوەیە بێت:
هەولێر، نزمترین پلەی گەرما 14 پلە و بەرزترین پلە 21 پلەی سیلزی، سلێمانی 13 – 20، دهۆک 15-20، کەرکووک 10-15 پلەی سیلیزی و خێرایی باش لەنێوان 10-15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا، مەودای بینینیش 9-10 کیلۆمەتر دەبێت.
rudaw -
