له‌ میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور 10 چه‌كداری داعش كوژران

له‌ میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور 10 چه‌كداری داعش كوژران
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ سنووری گوێڕ و مه‌خموور (10) چه‌كداری داعش كوژران.

سیروان بارزانی، روونیكرده‌وه‌، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كانی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان حه‌شارداوه‌.

گوتیشی: له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ بۆردومانی چڕی ئه‌و ناوچانه‌ كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك تونێل و ئه‌شكه‌وتی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ خاپوور كراوون.
k24 -
Top