نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی کرد
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٠ی١١ی٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی، ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد و له دیدارەکدا نێچیرڤان بارزانی باسی له رۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد.
هەروەها لای خۆیەوە شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی، ئاماژه‌ی به نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت، نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ٢٠٢٠/١١/١٠ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی، ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.
له دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانیی باوکیان و ڕابه‌ری پێشووی ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و مریدان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت ده‌ربڕی.
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌رکی قورسی جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت دا و ڕێز و پێزانینی بۆ پێگه و ڕۆڵی شێخ و ته‌ریقه‌ت دووپات کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
له دیداره‌که‌دا به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی ئاماده بوو.
باسنيوز
