لە سنووری شارەبان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک چوار كەس بوونە قوربانی

لە سنووری شارەبان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک چوار كەس بوونە قوربانی
پێشنیوەڕی ئەمڕۆ سێشەممە لە نێوان قەزای شارەبان و قەزای باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، بەهۆی وەرگەرنی ئۆتۆمبێلەوە چوار کەس بریندار بوون.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند: "پێشنیوەڕی ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020، ئۆتۆمبێلێكی جۆری دایۆ لە نێوان قەزای شارەبان و قەزای باقووبە وەرگەڕاوە."

گوتیشی: "شۆفێر و سەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلەكە كە چوار كەس بوون، بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون."

ئەوەشی خستە ڕوو: "رووداوەكە بەهۆی خێرا لێخورێنی شۆفێرەكەوە رووی داوە."












باسنیوز


Top