سیستەمێكی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان دروست كرا
ئهمڕۆ دووشهممه 9/11/2020، وهزارهتى دارایی و ئابووری ڕاگهیاندراوێكى له ماڵپهڕى فهرمیی خۆى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "ئهمڕۆ بە ئاراستەی ئەنجامدانی چاكسازی لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی پلاندانان و هەردوو ڕێكخراوی (UNDP) و (USAID)، لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە مەبەستی دروستكردنی سیستەمێكی تۆماركردنی سەرجەم زانیارییەكان بۆ خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كۆ بوونەوە".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا لەلایەن زاگرۆس فەتاح پوختەی سیستمەكە بۆ وەزیری دارایی و ئابووری خرایە ڕوو كە چۆن دەست بە ئامادەكاری بە مەبەستی دروستكردنی سیستەمێكی زانیاریی پێشكەوتوو بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان كراوه".
وهزارهتى دارایی باس لهوهش دهكات، پاشان نوێنەرانی هەردوو ڕێكخراوەكە ناوەڕۆكی سیستمەكەیان بۆ وەزیری دارایی و ئابووری شی كردەوە و تیشك خرایە سەر گرنگیی ئەم سیستهمە كە هەنگاوێكی گونجاوە بۆ ئاراستەكانی حكوومەتی هەرێمى كوردستان بەڕووی چاكسازیدا، لە كۆتاییشدا ئاوات جهناب نوورى، وەزیری دارایی و ئابووری ئامادەیی وەزارەتی پیشان دا كە بەپێی توانا هاوكاریی تەواو بۆ پێشخستن و بەردەوامیی ئەم سیستمە بدات.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕوونیش كراوهتهوه، ئەم سیستهمە چەند گرنگییەكی بەرچاوی هەیە، لەوانەش: نەهێشتنی خانەنشینی دووبارە، دیاریكردنی بڕی شایستەی خانەنشینی و پاراستنی دۆسییەكان، لە هەمان كاتدا ڕۆتین كەم دەبێتەوە و مامەڵەكانی خانەنشینی خێراتر دەبێت.
باسنيوز
