کۆبونەوەی پارتی ديموكراتي كوردستان و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێم لە ئاستی باڵا دەستیپێکرد
کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکرد.
کۆبونەوەکە لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی بارزانی، سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی بەشدارە و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات.
لە کۆبونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی کۆی ئەو پرسانەی کە لەکۆبونەوەکانی پێشوی نێوانیان تاوتوێکراون، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانەش کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، بەشداری یەکێتی لە حکومەت، گفتوگۆی ستراتیژی یەکێتی و پارتی لەگەڵ پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حکومەتی هەرێم.
خةندان
