سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕێكلامكردن بۆ سه‌رجه‌م پارێزه‌ران بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/11/2020، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەو ماوەیە بەشێک لە پارێزەران، دوای جێبەجێکردنی کاری بریکارەکانیان و وەک ڕێکلامێک، ڤیدیۆ و وێنە لە فەرمانگە و دادگاکان بڵاو دەکەنەوە و وا نیشانی خەڵک دەدەن، کە کار لەو بوارانەدا دەکەن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "بۆیە سەندیکای پارێزەرانی كوردستان ئاگاداری پارێزەران دەکاتەوە، كه‌ جگە لەوەی ڕێکلامکردن بەپێی یاسای پارێزەران قەدەغەیە و ئەو شێوازە بڵاوکردنەوە بەمەبەستی ڕاکێشانی بریکاردار، لەگەڵ پیرۆزیی پیشەی پارێزەرایەتی یەک ناگرێتەوە".












باسنيوز


Top