لە هەولێر كۆمپانیایەكی دەرمان بەهۆی مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە داخرا

لە هەولێر كۆمپانیایەكی دەرمان بەهۆی مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە داخرا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە هەولێر كۆمپانیایەكی دەرمان مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە داخرا.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لێژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی، پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھۆی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیرا.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، "گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە".












باسنيوز


Top