ئەو شۆفێرەی لە هەولێر لە منداڵێکی دا و هەڵات لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی١١ی٢٠٢٠، ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ئەو شۆفێرەی ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو لە گەڕەکی گەلاوێژی شاری هەولێر، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا، رەنگی سوور لە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی دا بەناوی لیا رێبین سدیق و دواتر رایکرد، دەستگیر کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە شۆفێرەکە ناوی (أ.ر. ص)ە، ئافرەتە و فەرمانبەری حکوومەتە و دانیشتووی مەلا ئۆمەرە، دانیشی بە تاوانەکەیداناوە.
هەروەها ئاسایشی هەولێر روونیشیکردووەتەوە، کە منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
باسنيوز
