وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دایك و باوكان ئاگادار دەكاتەوە
د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە لەنێو منداڵانیشدا پەتاکە هەبووە، بەڵام بە ڕێژەیەكی كەمتر بووە، چونكە منداڵ تەنها هەڵگر و گوێزەرەوەی ڤایرۆسەكەیە".
گوتیشی: "منداڵان تەنیا بۆ ماوەی 24 تا 48 كاتژمێر تووشی نیشانەكانی ڤایرۆسەكە دەبن و ئێتر نیشانەكانیان تێدا نامێنێت، چونكە منداڵان هەڵگرن و لەوانەیە كەسانی تر تووشی ڤایرۆسەكە بكەن".
د. ئاسۆ حەوێزی ڕوونیشی كردەوە: "ئەوانەی تووش بوون، تەمەنیان لە نێوان پێنج تا هەشت ساڵییە كە لە قۆناغەكانی خوێندنی یەك و دووی سەرەتایین و ڕێژەكە لە زیادبوونە و پشكنینی پۆزەتیڤمان هەبووە و هۆكارەكەشی ئەوە بوو كە دەرگای قوتابخانەكان كرابووە و منداڵان زیاتر پێکەوە تێكەڵ بوون".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری دایك و باوكانی کردەوە و گوتی: "پێویستە دایك و باوكان زیاتر ئاگایان لە منداڵاڵەكانیان بێت، چونكە لەم تەمەنەدا خۆپارێزیی منداڵان زۆر زەحمەتە منداڵان كە لە قوتابخانە بوون و بەرپرسیارەتیان زیاتر بوو، بەڵام ئێستا لە ماڵەوەن و دەبێت دایك و باوكان ئاگاداریان بن و فێریان بكەن چۆن خۆیان دەپارێزن و ماسك بەكار بێنن و شتی تر نەخۆن، دوریان بخەنەوە لە قەرەباڵغی، پێویستە وەك كەسانی گەورە ڕایان بێنن كە خۆپارێزی بكەن".
باسنیوز
