لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە کۆرۆنا راگەیاندرا

لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە کۆرۆنا راگەیاندرا
لەپارکی سەنتەری شاری هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندرا.

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەیەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٧ی١١ی٢٠٢٠، ، بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەرێوەبەری بەشی پاراستنی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندرا.

روونیشکراوەتەوە، کەمپینەکە لەپارکی سەنتەری شاری هەولێر لەژێر ناونیشانی (تەندروستیت ئەمانەتە) راگەیاندرا، بۆ هۆشیارکرنەوەی هاووڵاتییان سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.












باسنيوز


Top