هه‌وره بروسكه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و ژمارەیەك شوێن بێكارەبا دەكات
ئه‌ندازیار نه‌جات حه‌سەن، لێپرسراوى هۆبه‌ى ئیشپێكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌هۆى زیانى باران و هه‌وره بروسكه‌ى ئه‌مشه‌و، كه زیانى محه‌ویله‌یه‌كى وێستگه‌ى باشور گه‌یاندوه و چه‌ند هێڵێكى گوستنه‌وه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتوه و شۆرتى تیایه و ده‌رناچن و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى وێستگه‌كان بێ كاره‌با بون.
رونیشیكرده‌وه، به‌هۆى سوتانى محه‌ویله‌ى وێستگه‌ى باشورى 132/33/11 لاینى وێستگه‌كانى چوارباخ، قڕگه، چوارچرا، لاینى وێستگه‌ى 33 كه‌ى ڤى تانجه‌رۆ، لاینى وێستگه‌ى مه‌ڵكه‌ندى و چه‌ند كارگه‌یه‌ك وه‌ستاون، كاره‌بایان تێدانیه، كه بریتین له فیده‌ره‌كانى 111 تا 125.
راشیگه‌یاند، هه‌ر به‌هۆى هه‌وره بروسكه‌ى ئه‌مشه‌و هه‌ردو هێڵى گواستنه‌وه‌ى غازى كه هاتوه بۆ وێستگه‌ى 132/33/11 تانجه‌رۆ شۆرتى تێدایه و وه‌ستاوه، كه سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كانى تانجه‌رۆ و ویستگه‌ى عه‌ربه‌ت و سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كان وه‌ستاون له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى باریكه، قه‌ره‌داغ، وێستگه‌ى شاره‌زور، هه‌ردو وێستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردو وێستگه‌ى پێنجوێن، خورماڵ. هه‌روه‌ها هه‌ردو وێستگه‌ى كه‌مپى زانكۆ و هه‌ڵگورد وه‌ستاون.
لە ئێستادا تیمه‌كانى چاكسازیی وێستگه‌كان و هێڵه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گوستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ن.
خەندان
