ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران
داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بەهۆی تەسکبوونەوەی شەقامەکە، خێراییان لەو ناوچەیە کەمبکەنەوە.
پەیامەکەی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر:
سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی باران ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکی شەقلاوە قەندیل لەنزیک باسرمەلەسایدی چون بۆشەقلاوە گردێک دارماوە وەهەندێک بەردی کەوتۆتە سەر شەقام بەهۆیەوە شەقامەکە بەر تەسک بۆتەوە بۆیە داواتان لێدەکەین کەلەکاتی گەیشتنتان بەو شوێنە خێراییەکەتان کەم بکەنەوە بەپێی ئاماژەکانی برایانتان لە هاتووچۆ رێبکەن.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمو لایەک
K24 -
