له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 195 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 195 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/11/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 195 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 23 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥٣)
١. پشکنین: (٧٠٧٩ پشکنینی نوێ)
• (٢٣٩٦) هەولێر
• (١٦٥٦) سلێمانی
• (٢٧٣١) دهۆك
• (٥١) هەڵەبجە
• (١٥٩) گەرمیان
• (٨٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١١٩٥ تووشبووی نوێ)
• (٤٣٣) هەولێر
• (٢٠٦) سلێمانی
• (٤٥١) دهۆك
• (٢٩) هەڵەبجە
• (٦٠) گەرمیان
• (١٦) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٥٥٢ چاکبوون)
• (١٢٤) هەولێر
• (٢١) سلێمانی
• (٣٣٩) دهۆك
• (٢٥) هەڵەبجە
• (٣٩) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٣ مردن)
• (٥) هەولێر
• (٥) سلێمانی
• (٩) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٦٨٠٦٨٦ (٢٤٣٤٧٩ هەولێر، ١٥٦٨٥٥ سلێمانی، ٢٧٤٤١٧ دهۆك، ٥٩٣٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٨١٦٠٨ (٣٠٠٨٠ هەولێر، ٢٣٧١٥ سلێمانی، ٢٥١٦٢ دهۆك، ٢٦٥١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥١٢٥٠ (١٨٥٠٣ هەولێر، ١٨٠٨٤ سلێمانی، ١٢٢٧٣ دهۆك، ٢٣٩٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٧٧٧٥ (١٠٨٤٥ هەولێر، ٤٣٧٣ سلێمانی، ١٢٣٩٧ دهۆك، ١٦٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٥٨٣ (٧٣٢ هەولێر، ١٢٥٨ سلێمانی، ٤٩٢ دهۆك، ١٠١ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠













باسنيوز


Top