پردێ.. دوای زیاتر لە دوو مانگ لە خنكانی گەنجێكی كورد هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/11/2020، ڕائید هەڤاڵ محەمەد، بەرپرسی بەشی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی پردێ، ڕایگەیاند: "زیاتر لە دوو مانگ پێش ئێستا گەنجێكی كوردی دانیشتووی ناحیەی پردێ بە ناوی (ئیبراهیم ستار) تەمەن 20 ساڵ، لە كاتی مەلەكردن لە ئاوی زێی بچووك، خنكاوە و تاكوو ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە".
گوتیشی: "بە درێژایی ئەو ماوەیە كە ئەو گەنجە خنكاوە، تیمەكانی مەلەوانی هەر سەرقاڵی گەڕان بوونە بلەناو ئاوەكەدا بۆ ئەوەی تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە، كەچی تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە".
ساڵانە و لە وەرزی هاویندا خەڵكێكی زۆر بەمەبەستی مەلەكردن لە پرسێ ڕوو لە زێ بچووك دەكەن و بەهۆیەوە بەشێكیان بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەوانی، لە ئاوەکەدا دەخنكێن.
باسنیوز
