وەزارەتی کارەبا: پرۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبا بە زیاتر لە 288 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى‌و سوود وه‌رگرتن له وێستگه‌ى 400 كه‌یڤى بازیان، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌بای سلێمانی، بە بڕی 288 ملیۆن و 175 هەزار دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
پرۆژەکە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، له سنووری ناو شاری سلێمانی پرۆژەیەكی كاره‌با جێبەجێدەكرێت، كه بریتییه لە جیاكردنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى 132 كه‌ى ڤیی چه‌مچه‌ماڵ، غازى - كه‌لار كفرى له هێڵى 132 كه‌ى ڤیی چه‌مچه‌ماڵ، غازى تانجه‌رۆ و به‌ستنه‌وه‌ى به باسباڕى وێستگه‌ى 400 كه‌ى ڤى.
rudaw -
