پەرلەمانتارێكی كوردستان: پەكەكە ده‌یه‌وێت ئیراده‌ى شه‌ڕانگێزیی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنێ
ئەمڕۆ چوارشەممە 4/11/2020 شوان زراری، پەرلەمانتاری كوردستان، په‌كه‌كه بە ئامرازى دەستی دوژمنانى گه‌لى كوردستان دەزانێ و دووپاتی دەكاتەوە تا ئێستا درێغییان له ڕێگریكردن له پێشڤەچوونه‌كانى كوردستان نەكردووە، پیلانى ئه‌مجاره‌یان له پیلانه‌كانى پێشووتر ترسناكتره، كه بڕیاریان داوه خوێنى ڕۆڵه‌ى كورد بڕژرێ.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت هێزه كوردییه‌كان له نیازى په‌كه‌كه تێبگه‌ن و به یه‌كهه‌ڵویستى به‌ره‌نگارى پیلانه‌كانى په‌كه‌كه ببنه‌وه، "به‌رگرى له شه‌رعیه‌تى حكوومه‌ت و دام و ده‌زگا شه‌رعییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن به یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك هه‌ڵویست به په‌كه‌كه بڵێن فه‌رموون مه‌یدانى خه‌باتى ئێوه دیاره كە چ شوێنێكە و بڕۆن له‌وێ خه‌باتى سیاسى و چه‌كداریى خۆتان بكه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ى شه‌ڕانگێزیی خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش جێگەى قبوڵ نییە".
باسنيوز
