باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سەیاح عه‌بدوڵڵا كوره‌چی ده‌كات
ئەمەش دەقی پرسەنامەكەیە:
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك سیاح عه‌بدوڵڵا كوره‌چی، كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان‌مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پایه‌دارتان و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له كوردستان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه سیاح كوره‌چی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به ئێوه و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
3ـی11ـی2020
باسنيوز
